دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستێكی دیكە رادەگەیەنێت و وێستهام دوو یاریزانی لیڤەرپوولی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئالیخاندرۆ گارناچۆ ئۆفەرێكی نەسڕی سعوودی رەتكردەوە، بایرن میونشن یاریزانێكی دیكە دەكاتە ئامانج و وێستهام دوو یاریزانی لیڤەرپوولی دەوێت.
ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی ئالڤارۆ كارێراس رادەگەیەنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئالیخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە خولی سعوودیەوە بكات و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت – تێلیگراف.
بایرن میونشن ئەگەر نەتوانێت تواناكانی لویس دیاز بەدەستبهێنێت، ئەوا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی لیاندرۆ ترۆسارد یاریزانی بەلجیكی یانەی ئارسیناڵ دەستپێدەكات – بێڵد.
ئیڤان فێرگسن هێرشبەری یانەی برایتن رەزامەندی دەربڕیوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە رۆمای ئیتاڵییەوە بكات – دی مارزیۆ.
وێستهام لەگەڵ حاج دیۆف بەرگریكاری سێنیگالی یانەی سلاڤیا پراگی چیكی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی – فووت مێركاتۆ.
بەڕێوەبەری كارەكانی بێنیامین شێشكۆ یاریزانەكەی پێشكەشی لیڤەرپوول كردووە، دوای ئەوەی ئارسیناڵ بڕیاریدا ڤیكتۆر یۆكێرێش بگوازێتەوە – TBR Football.
وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی دوو یاریزانی لیڤەرپوول هارڤی ئیلیەت و تایلەر مۆرتن دەدات – گاردیان.
گرانیت چاكا ئەستێرەی سویسری یانەی بایەر لیڤەركوزن ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە نیۆمی سعوودییەوە دەكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.
مۆیس كین ئۆفەرەكانی یانە سعوودییەكانی رەتكردەوە و دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ فیۆرێنتینا نوێ بكاتەوە – دی مارزیۆ.
ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش لەگەڵ سپۆرتینگ گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی و یاریزانەكە بە بەهای 63.5 ملیۆن پاوەندی جێگیر و 10 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە گەنەرزەوە دەكات – دەیڤد ئۆرنشتاین.