ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەكی پێشووی لیڤەرپوول پەیوەندی بە خولی قەتەڕییەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ فیرمینۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لیڤەرپوول پەیوەندی بە سەدی قەتەڕییەوە دەكات.

فیرمینۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ئەهلی سعوودییەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و رۆبێرتۆ فیرمینۆ ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول و یانەی ئەهلی سعوودی پەیوەندی بە سەدی قەتەڕییەوە دەكات.

دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نێوانی ئەهلی و فیرمینۆ كۆتاییهات.

هێرشبەرە بەڕازیلییەكە ئەزموونێكی نوێ تاقیدەكاتەوە و هەموو رێككەوتنامەكان واژۆ كراوە.

رۆبێرتۆ فیرمینۆ لەگەڵ ئەهلی بەشداری 65 یارییكرد و توانی 21 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button