فەنەرباچێ لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە و ئەمجارە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەکاتە ئەمانج

یاریگا –
لیاندرۆ ترۆسارد بڕیاریداوە لە میرکاتۆی هاوینە ئارسیناڵ جێبهێڵێت و پەیوەندی بە تیپەکەی مۆرینیۆوە بکات.
بڕیارە ترۆسارد لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بنووسێتەوە. رۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەکردووە، یاریزانە باڵەکەی ئارسیناڵ رووناکی سەوزی بۆ پەیوەندی کردن بە فەنەرباچێ پێکردووە. گەنەرز بڕیاریداوە پێش وەرزی 2025-2026 هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات، ئەمەش ئەگەری هەیە ترۆسارد زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخرێتەوە.
🚨 Arsenal are open to selling Leandro Trossard after he provisionally agreed personal terms with Fenerbahce.
(Source: The Times) pic.twitter.com/CBHGGbZq4g
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 12, 2025
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەستێرەی پێشووی برایتۆن لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ گفتوگۆی کردووە و راهێنەرە پۆرتوگالییەکەش بە روونکردنەوەی پلان و دیدگاکانی توانیویەتی رازی بکات پەیوەندی بە خولی تورکیاوە بکات. هەرچەندە راپۆرتەکانی پێشوو باسیان لەوە دەکرد کە ترۆسارد بە مانەوەی لە یاریگای ئیمارات رازی بووە، بەڵام ئێستا دەیەوێت دەست بە قۆناخێکی نوێ بکات دوای ئەوەی گفتوگۆکان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ تێکچوو.
ئارسیناڵ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەی 20 ملیۆن یۆرۆ داناوە لە کاتێکدا ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ گەنەرز ماوە. ئەگەری رۆیشتنی یاریزانەکە لە ئارسیناڵ هاوکاتە لەگەڵ پلانەکانی ئارسیناڵ بۆ چاککردنەوەی پێکهاتەی هێرشبەری.