ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیكە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

نۆنی مادویكێ، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی پەیوەندی بە ریزەكانی ئارسیناڵەوە دەكات.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی كێپا ئاریزابالاگا، مارتن زوبیمێندی و كریستیان نۆرگاردی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

مادویكێ تاوەکو 2030 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە کە سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بلووزەوە کرد و لە باڵی راست یاریی دەکات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مادویكێ بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات.

مادویكێ ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 7 یاریی نێودەوڵەتییە، وەرزی رابردوو لەگەڵ چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 46 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button