ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ تۆتنهام ئامانجی داهاتووی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

مۆرگان گیبس وایت، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی نۆتینگهام فۆرێست ئامانجی داهاتووی تۆتنهامە.

تۆتنهام لە مێركاتۆی هاوینەدا هەوڵی پتەوكردنی ریزەكانی دەدات و لەگەڵ محەمەد قودوس گەیشتووەتە رێككەوتن و هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی گیبس وایت دەستپێكردووە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی مۆرگان گیبس وایت دەدات.

تۆماس فرانک، راهێنەری نوێی تۆتنهام سەرسامی تواناكانی گیبس وایتە و هەوڵدەدات یاریزانەكە رازی بكات پەیوەندی بە سپێرزەوە بكات.

گیبس وایت لە هاوینی 2022لە ریزەكانی وۆڵڤزەوە بە بەهای 29.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە كرد.

وەرزی رابردوو گیبس وایت لەگەڵ نۆتینگهام بەشداری 38 یارییكرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و دە گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button