ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ناکۆکی لە نێوان ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیوس دروستبوو؛ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گلەیی لە شوێنی یاریکردنی هەیە

ڤینی نایەوێت بەهیچ شێوەیەک لە باڵی راست یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیوس جونیۆر گلەیی لە شوێنی یاریکردنی هەیە و لەگەڵ ئاڵۆنسۆ لەبارەی گۆڕینی شوێنی یاریکردنی ناکۆکە.

ماڵپەڕی okdiarioـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیوس جونیۆر بەهۆی گۆڕانی شوێنی یاریکردنی لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان نیگەرانە و ئارەزوو ناکات لە باڵی راست یاریی بکات، بڕوای وایە ئەو دەبێت لە باڵی چەپ بێت و بەهیچ شێوەیەک دەتسکاری شوێنی یاریکردنی نەکرێت.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید بڕیاریدابوو لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی بە کیلیان ئێمباپێ و گۆنزالۆ گارسیا بکات و ڤینیسیوس جونیۆر یەدەک بێت، بەڵام دوای ئەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی بکات، دەرفەت بە ڤینی درا.

ئاڵۆنسۆ لە کاتی ئاشکراکردنی پێکهاتەی یارییەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گوتبووی ڤینی لە باڵی راست یاریی دەکات، ئەمەش هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی نیگەران کردووە، گەرچی بەد رێژایی یارییەکە ئێمباپێ و گۆنزالۆ و ڤینی شوێنی خۆیان دەگۆڕییەوە، بەڵام ڤینی لە باڵی راست ئاسوودە نییە و دەیەوێت تەنیا لە باڵی چەپ یاریی بکات.

ماڵپەڕە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ئاڵۆنسۆ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی لە یارییە چارەنووسسازەکاندا ئەگەر ئێمباپێ و ڤینیسیوس بەیەکەوە یاریی بکەن، هەرگیز ناتوانن سەربکەون چونکە ئەو دوو یاریزانە هاوئاگەنگییان لەگەڵ یەکتری سفرە و یارمەتی یەکتری نادەن.

ئێمباپێ و ڤینیسیوس؛ ئەو دووانەیەی جارێکی دیکە شکستیان هێنا و کەوتنە بەر لێشاوی رەخنەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button