
یاریگا –
تێرشتیگن زووتر کۆتایی بە پشووەکەی هێنا و ئەمڕۆ گەڕایەوە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لەبارەی چارەنووسی خۆی لە یانەکە گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بکات.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (10ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپاریزی ئەڵمانی گەڕایەوە یانەی بارسێلۆنا و گەیشتە بارەگای یانەکەی، لەکاتێکدا وابڕیارە رۆژی یەکشەممە بلاوگرانا دەست بە راهێنان و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو بکات.
🔥 Ter Stegen también recorta sus vacaciones para volver al trabajo.
📹 @marccnunezz pic.twitter.com/ivHr9BPFMa
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) July 10, 2025
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای دوو کاتژمێر و نیو لە مانەوەی لە بارەگای یانەکەی، ئینجا تێرشتیگن رۆیشتووە و بارەگای یانەکەی بەجێهێشتووە کە بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی کەتەلۆنیا کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لە نێوان تێرشتیگن و هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا دەکرێت.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، تێرشتیگن هێشتا پێداگیری لەسەر مانەوەی لە بارسێلۆنا دەکات و ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک پێش کۆتایی ئەمساڵ لە یانەکە بڕوات، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بڕیاری پێشوەختەی داوە و فلیک هەر بڕیارێک و قسەیەکی پێبڵێت، ئەو بەلایەنی کەمەوە تاوەکو مێرکاتۆی زستانە لە یانەکە دەمێنێتەوە.
‼️𝐔́𝐋𝐓𝐈𝐌𝐀 𝐇𝐎𝐑𝐀 | Tras dos horas y media…Ter Stegen abandona la Ciutat Esportiva
🏥El alemán, a quién el club pretende traspasar tras la llegada de Joan García, está citado el domingo para las pruebas médicas
📽️ @DBR8 pic.twitter.com/7JVXakovfO
— Diario SPORT (@sport) July 10, 2025
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، هانزی فلیک زووتر کۆتایی بە پشووەکەی هێناوە و ئەو راهێنەرە ئەڵمانییەش ئەمڕۆ لە بارەگای یانەکەی بوو، کە دوای گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل و نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی، ئەگەر شتیگن لە یانەکە بمێنێتەوە دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەم.
تێرشتیگن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەی هەر سێ ساڵی گرێبەستەکەی دەکات، کە ئینتەر میلان و گاڵاتەسەرای چاویان لە گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە 33 ساڵانەیە.