ئەستێرەیەکی نۆتینگهام گەیشتە نیوکاسڵ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی

یاریگا- ئەنتۆنی ئیلانگا ئەستێرەی نۆتینگهام فۆرێست و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ ئەمڕۆ پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە دەکات.
سکای سپۆرت رایگەیاندووە، نۆتینگهام و نیوکاسڵ رێککەوتوون لەسەر 55 ملیۆن پاوەند و بڕیار وایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بگاتە نیوکاسڵ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
ئیلانگا دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتدە و دوو وەرز یاری بۆ تیمی یەکەم ئەنجامدا بەڵام لەنێو گێژاو و قەیرانەکانی ئەم دواییەی یانەکەدا، ئیلانگا یانەکەی جێهێشت و تەنها دوای رۆیشتنی دەرکەوت شەیتانە سوورەکان چ ئەستێرەیەکیان لەدەست داوە. ئەنتۆنی پارساڵ تەنها لە پریمەرلیگ خاوەنی 6 گۆڵ و 11 ئەسیست بوو.
هەر لە نیوکاسڵ ئەوە یەکلابووەتەوە کاڵوم ویڵسنی هێرشبەر یانەکە جێدەهێڵیت. سکای سپۆرت ئەوەشی دەرکاندووە پێناچێت دەرگای بازاڕی گواستنەوە لە مەگپایس داخرابێت و لە هەوڵی هێنانی جەیمس ترافۆردی گۆڵپارێزی بێرنلی ن.