ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
لیڤەرپوول بۆ فرۆشتنی داروین نونێز وەڵامی ئۆفەرەکەی ناپۆلی دایەوە

یاریگا –
لیڤەرپوول ئۆفەرە 50 ملیۆن یۆرۆییەکەی ناپۆلی بۆ فرۆشتنی داریون نونێز رەتکردەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە کە ناپۆلی ئیتاڵی بۆ فرۆشتنی داروین نونێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی پێشکەشی رێدزی کردبوو، رێدز رەتیدەکاتەوە ئامادە بێت بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەی بێت.
رۆمانۆ راشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو دووبارە ناپۆلی لە دانوستاندنەکاندا ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی لیڤەرپوول بکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەی بێت.