بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

زانیاری یاریگا؛ دهۆک سێیەم گرێبەستی لەم هاوینە یەکلایی کردووەتەوە

جارێکی دیکە هیران ئەحمەد دەگەڕێتەوە دهۆک

Yariga App

یاریگا –

دهۆک سێیەم گرێبەستی لەم هاوینە یەکلایی کردووەتەوە و لەگەڵ هیران ئەحمەد رێککەوتووە و جارێکی دیکە ئەو یاریزانە درێسی یانەکە دەپۆشێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دوای رێککەوتنی دهۆک لەگەڵ ئەحمەد عەلی و بڵند حەسەن، هیران ئەحمەد دەبێتە سێیەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی دهۆک، ئەو یاریزانە 25 ساڵانە کە وەرزی 2023/2024 لە دهۆک یاریی دەکرد، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە و دەبێتە زەردپۆش.

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک لەگەڵ بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق لەگفتوگۆدایە

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەکانی نەورۆز و دهۆک بۆ گواستنەوەی هیران ئەحمەد لەسەر هێڵ بوون، بەڵام هیران لەگەڵ دهۆک رێککەوتووە و ئەگەر هیچ ئۆفەرێکی گونجاوی لە ئەوروپا پێشکەش نەکرێت، وەرزی داهاتوو هیران دهۆکییە.

هیران هاوینی 2024 لە دهۆکەوە پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 بەشداریی 23 یاریی کرد و 2 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد.

هیران 6ـی ئەپرێل/نیسانی 2000 لە بۆخوم لە ئەڵمانیا لە ماڵباتێکی ئەڵمانی لەدایکبووە و لە ئەکادیمیای یانەی بۆخووم پێگەیشتووە، خاوەنی دوو یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق لە بۆرسەی یاریزانانیش بەهایەکەی 200 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button