دوایین پەرەسەندن؛ هیلال ئۆفەرێکی دیکەی خەیاڵی پێشکەشی ئۆسیمێن دەکات

یاریگا –
هیلال ئۆفەرێکی دیکەی خەیاڵی پێشکەشی ئۆسیمێن دەکات بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە نەیجیرییە بگوازێتەوە ریزەکانی.
ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئەوروپی ئاشکرایکردووە، یانەی هیلالی سعوودی جارێکی دیکە دەست بە گفتوگۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری نەیجیری لە ناپۆلی ئیتاڵییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی، هیلال ئامادەیە ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆ مووچە بە ئۆسیمێن بدات و بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
🇸🇦🔵⚪️ Al Hilal Football Club reopened talks with Victor Osimhen. New discussions are expected to continue in the coming days, but the Nigerian’s versatility makes this deal extremely unstable & risky.
✍🏼 Al Hilal offering $40M per year over a 4-season contract. #mercato #Napoli… pic.twitter.com/k5FvpMUC8A— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) July 7, 2025
ئۆسیمێن کە پەیوەندی لەگەڵ ناپۆلی تێکچووە و وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ گاڵاتەسەرای تورکی دەکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی ئێستا یاریزانی ناپۆلییە و هێشتا چارەنووسی ئەو یاریزانە نادیارە.
هێرشبەرە 26 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی ماوە، کە سەرەتای ساڵی 2020 ئۆسیمێن بەرامبەر نزیکەی 79 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ناپۆلی کرد.
ئۆسیمێن وەرزی رابردوو لەگەڵ گاڵاتەسەرای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 41 یاری 37 گۆڵ و 8 ئەسیستی کرد.