دوایین پەرەسەندن؛ مێسی لەگەڵ سعوودیەکان گفتوگۆ دەکات
ئەهلی لە گواستنەوەی نزیکدەبێتەوە..

یاریگا –
سعوودیەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی چڕکردووەتەوە.
رۆژنامەی لێکیپ بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند هەفتەیەکە یانەی ئەهلی سعوودی لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەستی بە گفتوگۆکردووە و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە چڕکردووەتەوە.
INFO L’ÉQUIPE. Le club saoudien d’Al-Ahli aimerait faire venir Lionel Messi à partir de décembre, à la fin de son contrat avec l’Inter Miami.https://t.co/KTmYmqhFkq pic.twitter.com/4JfhGUb1XP
— L’Équipe (@lequipe) July 7, 2025
مێسی لە دێسێمبەره ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەڕەنسییەکە، ئەهلی دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ مەیامی، راستەوخۆ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
هاوکات ئینتەر مەیامی نایەوێت دەستبەرداری لیۆ ببێت و هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستە بۆ دوو وەرزی دیکە دەستپێکردووە.