بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ گرێبەستێکی گەورەی دیکەی چێڵسی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە پرۆسەی کڕینەکانی بەردەوامە و ئەمجارەش ئەستێرەیەکی ناسراوی گواستەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یانەی دۆرتموندەوە، جێمی بیۆنی گیتێنزی یاریزانیان یانەکەیان جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بلووزەوە دەکات.

یانە ئەڵمانییەکە رایگەیەندووە کە جارێ وردەکاریی گواستنەوەکە ناخرێتەروو. ئەوە لەکاتێکدایە کە هەردوو یانەی فرۆشیار و کڕیار ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان و گەیشتوونەتە چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان.


فابریزۆ رۆمانۆ بڕی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە کە 55 ملیۆن پاوەندە.

یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی گیتێنزی تەمەنی 20 ساڵ کە لە باڵی چەپ یاریدەکات، دوای تەنها رۆژێک دێت لە گرێبەستە گەورەکەی بلووز کە جواو پێدرۆی هێرشبەری بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند لە بڕایتنەوە گواستەوە.

فەرمی؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

بە گواستنەوەی گیتێنز، چێڵسی توانی گرەوی خۆی لە دۆرتموند بباتەوە دوای ئەوەی 12 مانگی رابردوو سباستیان کێڵی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکرد کە بەهۆی نرخی یاریزانەکەوە نەگەشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ یانە لەندەنییەکە.

هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی گیتێنز بۆ چێڵسی ئاشکرادەبێت

یاریزانەکەی باڵی چەپ کە هەر لە لاوێتیەوە لەگەڵ چێڵسی دەستیپێکرد، وەرزی رابردوو 48 یاریی بۆ زەردەواڵەکان لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد. توانی 12 گۆڵ و پێنج ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button