تەواو؛ چارەنووسی لویس سوارێز لە ئینتەر مەیامی یەکلاییبووەوە

یاریگا –
چارەنووسی لویس سوارێز لە ئینتەر مەیامی یەکلایی بووەوە و ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگوایی لەو یانە ئەمریکییە بەردەوام نابێت.
رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لویس سوارێز کۆتایی ئەمساڵ ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی بەجێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە نوێ ناکاتەوە، بەڵام هێشتا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە بۆ ساڵی داهاتوو لەبارەی کاروانی وەرزشی خۆی چ بڕیارێک دەدات.
EXC. Salvo giro radical, Luis Suárez no seguirá en el Inter Miami la temporada que viene.
Tiene contrato hasta diciembre y no renovará con las ‘Garzas’.
Todos los frentes están abiertos, se contempla la retirada.
Toda la información en @diarioas.https://t.co/9r7unk6nXF
— Eduardo Burgos (@edu17burgos) July 2, 2025
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، سوارێز (38 ساڵان) کە لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی کردووە و بە تۆمارکردنی 34 گۆڵ لەدوای لیۆنێل مێسی دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە، بڕیاریداوە کۆتایی ئەمساڵ بگەڕێتەوە ئۆرۆگوای و لەوێ لە یانەیەکی ئۆرۆگوایی بەردەوام بێت، یان بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت.
لویزیتۆ بە درێسی ئینتەر مەیامی لە 62 یاری 34 گۆڵ و 22 ئەسیستی کردووە، بەڵام دوای ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان لە قۆناخی 16 کرانە دەرەوە، یانە ئەمریکییەکە بڕیاریداوە گرێبەسکەی ئەو هێرشبەرە 38 ساڵانە نوێ نەکاتەوە، چونکە لە رووی داراییەوە سوارێز خاوەنی یەکێک لە بەرزترین مووچەکانە لەسەر ئاستی یاریزانانی خولی ئەمریکی.
ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە کە لەگەڵ مێسی لە ئۆرۆگوای یانەیەکیان بەناوی LSM دامەزراندووە، دوای بەجێهێشتنی ئەوروپا پێشتر لە ریزی یانەکانی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی و گریمیۆی بەڕازیلی یاریی کردووە.