
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی هەرزانفرۆش دەکات و نرخێکی ئێجگار کەمی خستووەتەسەری پێش ئەوەی گرێبەستەکەی بەسەر بچێت.
جەیدن سانچۆ یەک لەو یاریزانانەی مان یونایتدە کە لە پلانەکانی روبن یامۆریمدا جێگەی نابێتەوە. ئەو یاریزانە دووجار بەخواستن نێردراوەتە دەرەوە، جارێک بۆ دۆرتموندی یانەی پێشوی و وەرزی رابردووش لەگەڵ چێڵسی. بەڵام سەرباری ئەوەی ئاستی باشی پێشکەش کردوو لە ماوەی خواستنەکانیدا، کەچی جێگەیەکی بۆ سەرەکیبوون لە ئۆڵدترافۆرد نەماوەتەوە.
مان یونایتد هاوینی 2021 سانچۆی بە بڕی 73 ملیۆن پاوەند وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی مێژووی خۆی گواستەوە، بەڵام لەگەڵ ئێریک تێن هاخ نەگونجا و ئێستاشی لای ئامۆریم جێگەی نابێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە یۆرۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە، جگە لە ناپۆلی ئێستا یوڤێنتوسیش هاتووەتە سەر هیڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە. بەڵام ئامادەن تەنها نیوەی ئەو مووچەیەی ئێستای کە 12 ملیۆنی ساڵانەیە، پێ بدەن. خودی یاریزانەکەش رازیە بەو 6 ملیۆنەی یۆڤی تەنها بۆ ئەوەی لە یانەیەکی ئاستبەرزی خولە بەهێزەکاندا درێژە بە یاریکردن بدات.
🚨 Jadon Sancho is now willing to reduce his wage demands to join Juventus.
(Source: @Eurosport_IT) pic.twitter.com/lYWFIqcXDr
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 2, 2025
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە پێشتریش سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویاندا سکای سپۆرتس، ئاشکرایکرد کە مانچێستەر یونایتد ئامادەن پێش ئەوەی سانچۆ گرێبەستەکەی بەسەربچێت، بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببن. ئەوەش واتا نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو نرخەی کە چوار ساڵ پێش ئێستا لە دۆرتموندەوە گواستیانەوە.