فەرمی؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید سێیەمین گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند
گواستنەوەی ئەلێکس باینای بۆ ریزەکانی راگەیاند

یاریگا –
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید سێیەمین گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند و بەفەرمی گواستنەوەی ئەلێکس باینا یاریزانی ڤیاڕیالی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای گواستنەوەی خوان موسۆ و ماتیۆ روگێری لە ئاتاڵانتای ئیتاڵییەوە، لە بەیاننامەیەکیدا گواستنەوەی ئەلێکس باینا یاریزانی لاوی ئیسپانی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
¡Bienvenido, Álex Baena! 🤩
Acuerdo con el @VillarrealCF para el traspaso del internacional español, que firma por cinco temporadas con nuestro club. pic.twitter.com/2ecxeQZcf3
— Atlético de Madrid (@Atleti) July 2, 2025
ئەلێکس باینا (23 ساڵان) تاوەکو 2030 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆ کردووە و بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی مەدرید دەکات و بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانیشی 5 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 55 ملیۆن یۆرۆیە.
باینا وەرزی رابردوو لەگەڵ ڤیاڕیال لە لالیگا و جامی شای ئیسپانیا لە 33 یاری 7 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە و بەکۆی گشتی بە درێسی ڤیاڕیال لە 148 یاری 26 گۆڵ و 40 ئەسیستی کردووە، بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 10 یاریی نێودەوڵەتی 2 گۆڵیشی بۆ لاڕۆخا کردووە.