راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

زانیاری یاریگا؛ نزیکەی 30 کەس خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەربژێر دەکەن

لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو دەبێت هەڵبژاردنی یانەی هەولێر بکرێت

Yariga App

یاریگا –

نزیکەی 30 کەس بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن، کە ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ خۆپاڵاوتن و لەوانەیە رۆژێک درێژ بکرێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە بڕیاریان داوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەربژێر بکەن، کە وابڕیارە لەم هاوینە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکەی قەڵاومنارە بکرێت، کە ئێستا لەلایەن دەستەیەکی کاتی بەڕێوە دەبرێت.

تاوەکو ئێستا هەریەکە لە سەفین کانەبی، تاریق عەبدولرەحمان، پشتیوان شەبیب، سەرتیپ عومەر، مەحموود عەزیز، بێجان ئیبراهیم، جێماو کاڕەش، ئاڵا دێدەوان، ئەحمەد شکور، مۆفەق یونس، دیدار حامید، محەمەد سەلیم، شاخەوان عارف، ئاسۆ ئەمیر، رێبین رەمزی، ئیبراهیم قادر، بەسیم عیسا، موسا موحسین، هیشام بەکر، هۆگر حەمەدەمین، نزار سلێوە، دڵڤین رەحمان، ئەحمەد خەیلانی، کامەران محەمەد، رەوەز سەلام، زبێر جەبار، سروود غازی، فۆرمی خۆپاڵاوتنیان بۆ هەڵبژاردەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر وەرگرتووە و بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گەرچی ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆرمی خۆپاڵاوتن، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر تاوەکو سبەی درێژ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو کەسانەی ئارەزووی خۆپاڵاوتنیان هەیە، مافی وەرگرتنی فۆرمی خۆپاڵاوتنیان هەبێت.

پێشتر کۆتایی ساڵی 2024 وابڕیاربوو هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە و بۆچوونی جیاواز لە نێوان کاندیدەکان، حەفت مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا هەڵبژاردن نەکرێت و تاوەکو ئێستا دوو جار دەستەی کاتی یانەکە گۆڕاوە.

لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بڕیاری داوە دەستەی کاتی ئێستای یانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ بکاتەوە و وابڕیارە لەم سێ مانگەدا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکەی پایتەخت بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button