ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەک لیڤەرپوولی جێهێشت

گرێبەستێکی نوێی تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

جاڕێڵ کوانسا، ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی کرد.

بەشێوەیەکی فەرمی بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، لەگەڵ جاڕێڵ کوانسا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان لەگەڵ بەرگریکارە لاوەکەی پێشووی لیڤەرپوول واژۆکردووە.

بەرگریکارە 22 ساڵانییەکە بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.

کوانسا لە وەرزی 2023-24 بۆ یەکەمجار خۆی لە پێکهاتەی لیڤەرپوول دۆزیەوە و چەندین جار بەشداری یارییەکانی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە شوێنێکی سەرەکی بەدەستبهێنێت.

یاریزانەکە لە شارێکی بچووکی نزیک وارنتن لەدایکبووە و بەرهەمی ئەکادیمیای لیڤەرپوولە. لە کۆتایی وەرزی 2023-24 لە شوێنی ئیبراهیما کۆناتێ بووە سەرەکی.

کوانسا لە وەرزی رابردوودا بەشداری 25 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد و پێنج جار لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکانی پرێمەرلیگدا بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button