ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یوڤێنتوس گرێبەستی هێرشبەرێک یەکلاییدەکاتەوە

چاوی لەسەر هێرشبەرێکی دیکەشە..

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوسی ئیتاڵی گرێبەستی جۆناسان دەیڤد، بەرگریکاری کەنەدی یەکلاییدەکاتەوە.

جۆناسان دەیڤد لە هاوینی 2018 بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە خێنتی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە لیل کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە کۆتایی هات و بووە یاریزانێکی ئازاد.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو یوڤێنتوس لەگەڵ هێرشبەرە کەنەدییەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج وەرز واژۆ دەکەن.

دەیڤد بێبەرامبەر پەیوەندی بە خانمە پیرەکە دەکات، بەمزووانە پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆ نێری واژۆدەکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، دەیڤد کۆتا بەرگریکار نابێت، کە یوڤێ لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکات، یانەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی، ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی چڕکردووەتەوە.

ئەگەر لەگەڵ ئۆسیمین نەگەنە رێککەوتن ئەوا لەگەڵ ماتیۆ رێتێگی، هێرشبەری ئاتاڵانتا دەست بە گفتوگۆ دەکەن.

دەیڤدی 25 ساڵان بەدرێسی لیل لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 232 یاریی کردووە، 109 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button