ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی مارتینێلی هاتە سەر هێڵ

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعوودی ئەگەر نەتوانێت لویس دیاز بگوازێتەوە، هەوڵی گواستنەوەی گابریێل مارتینێلی دەدات.

بێن جاکۆبس رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی نەسڕی سعوودی ئەگەر لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا هەوڵی گواستنەوەی گابریێل مارتینێلی دەدات، ئەو یاریزانە بەڕازیلییەی کردووەتە پلانی یەدەک.

رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، گەرچی ئارسیناڵ بیری لە فرۆشتنی مارتینێلی نەکردووەتەوە، بەڵام سعوودییەکان بڕوایان وایە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکەن، لەندەنییەکان دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکەیان دەبن.

چارەنووسی هەریەکە لە لویس دیاز و گابریێل مارتینێلی و رۆدریگۆ لەم هاوینە بەیەکەوە بەندە، بایرن میونشن داوای دیاز دەکات، ئەگەر نەسڕ ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە لەدەست بدات، بیر لە مارتینێلی دەکاتەوە و ئەگەر ئارسیناڵ رۆدریگۆ بگوازێتەوە دەستبەرداری مارتینێلی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button