عێراقکوردستانگرنگترین

لەوانەیە وەرزی داهاتوو زاخۆ لەجیاتی دهۆک بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات

بە رێژەیەکی زۆر ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب هەیە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی جامی یانەکانی عەرەب، لەوانەیە زاخۆ وەرزی داهاتوو وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات.

میدیاکانی میسر ئاشکرایان کردووە، بەهۆی دۆخی سیاسی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل و ئێران، گومان لە بەڕێوەچوونی جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب دەکرێت، دەنگۆ هەیە پاڵەوانێتییەکە دوابخرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە، کە یانەیەک لە عێراق وەکو نوێنەری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە دەکات.

بەگوێرەی ریزبەندیی و پۆڵێنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شوڕتە وەکو خاوەنی پلەی یەکەم بەشداریی خولی بژاردەکانی پاڵەوانانی ئاسیا دەکات، زەوڕا وەکو خاوەنی پلەی دووەم بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 دەکات، زاخۆش وەکو پلەی سێیەم ئەگەر جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب هەڵبوەشێتەوە، بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات، بەڵام ئەگەر جامی یانە پاڵەوانی عەرەب دوانەخرێت و هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا زاخۆ بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە دەکات و تەڵەبە وەکو خاوەنی پلەی چوارەم بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات.

Arab Club Champions Cup

وەرزی رابردوو دهۆک بۆیەکەمجار لە مێژوودا بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی کرد و نازناوەکەشی بەدەستهێنا، کە یەکەمجاربوو یانەیەکی عێراق بەشداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات.

بەگوێرەی سیستەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە هەر هەشت وڵاتەکەی کەنداو (عێراق، قەتەڕ، سعوودیە، بەحرەین، کوێت، یەمەن، عومان، ئیمارات) یانەیەک وەکو نوێنەری ئەو وڵاتە بەشداریی دەکات و پاڵەوانێتییەکە بە بەشداریی 8 یانە بەڕێوە دەچێت و هەر وڵاتێک سیستەمێکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئەوەی نوێنەرەکەی خۆی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەستنیشان بکات.

بۆ وەرزی داهاتوو یانەی قادسیەی سعوودی رەتیکردەوە بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات و فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە بەفەرمی بڕیاریداوە شەباب وەکو نوێنەری سعوودیە بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات، کە وەرزی رابردوو ئیتیفاق نوێنەرایەتی خولی رۆشنی سعوودی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button