ئێستا؛ ئەستێرەیەکی لاوی پرێمەرلیگ گەیشتە ئەڵمانیا
پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێرت..

یاریگا –
جاڕێڵ کوانسا، ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول بۆ پەیوەندیکردن بە لیڤەرکوزن گەیشتە ئەڵمانیا.
تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، جاڕێڵ کوانسا گەشتی ئەڵمانیای کردووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن واژۆ دەکات.
بەرگریکارە 22 ساڵانییەکە بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات.
🚨🔴⚫️ Leverkusen‘s new signing Jarell #Quansah undergoing his medical today!
As reported: Contract until 2030, €30m transfer fee plus bonuses. Contract signing expected shortly.@SkySportDE 🏴
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 30, 2025
کوانسا لە وەرزی 2023-24 بۆ یەکەمجار خۆی لە پێکهاتەی لیڤەرپوول دۆزیەوە و چەندین جار بەشداری یارییەکانی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە شوێنێکی سەرەکی بەدەستبهێنێت.
پێشتر نیوکاسڵ یونایتد چاوی بڕیبووە یاریزانەکە، بەڵام لە کۆتاییدا لە لیڤەرپوول مایەوە و بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
کوانسا لە شارێکی بچووکی نزیک وارنتن لەدایکبووە و بەرهەمی ئەکادیمیای لیڤەرپوولە. لە کۆتایی وەرزی 2023-24 لە شوێنی ئیبراهیما کۆناتێ بووە سەرەکی.
کوانسا لە وەرزی رابردوودا بەشداری 25 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد و پێنج جار لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکانی پرێمەرلیگدا بوو.