ئاسیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

هەموو شتێک بزانە؛ وڵاتێکی کەنداو میوانداری مۆندیالی 2029 دەکات؟

رۆژنامەی گاردیان زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

قەتەڕ تەواوی هەوڵەکانی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکان دەخاتەگەڕ.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، قەتەڕ بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکانی 2029 پاڵێوراوە، هەرچەندە هەوڵێک بۆ رازیکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ هەیە، تاوەکو هەموو وەشانێکی پاڵەوانیەتییەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکرێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای قەتەڕ گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی فیفا کردووە و نیاز و حەزی خۆیان، بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پیشانداوە، بەڵام بەڕێوەچوونی مۆندیالی یانەکان لە وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەیە کاریگەری لەسەر رۆژژمێری تەواوی خولەکانی ئەوروپا دروستبکات.

قەتەڕ ئۆفەرێکی زۆر گەورەی خستووەتە بەردەم فیفا و تەنانەت، ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی شتێکی ناوازە پیشانداوە.

تاوەکو ئێستا ئەو 9 یاریگایەی قەتەڕ بۆ مۆندیالی 2022ی ئامادەکردبوو، دەتوانن پێشوازی لە رووداوی گەورە بکەن، ئەمەش خەرجییەکانی سەر وڵاتەکەش کەمدەکاتەوە.

جیا لە قەتەڕ، هەریەکە لە بەڕازیل، ئیسپانیا و مەغریب ئامادەییان بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکانی 2029 پیشانداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button