
یاریگا –
یانەیەکی ئینگلیزی بە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ راهێنەری نوێیان دەستنیشانکرد.
بەگوێرەی راگەیاندنێکی فەرمی لە پێگەکانی سۆشیاڵ مێدیای خۆیان، یانەی برێنتفۆرد راهێنەری نوێیان ناساند و ئەرکەکەیان دا بە کێس ئەندروسی ئێرلەندی.
ئەندروس جێگەی تۆماس فرانکی دانیمارکی کە ماوەیەکی زۆر خزمەتی یانەکەی کرد و سەرەنجام 12ی ئەم مانگە تۆتێنهام گواستیەوە بۆ لەندەن وەک جێگرەوەی ئانج پۆستیکۆگلو.
وەک لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، گرێبەستی ئەندروس بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت لەگەڵ برێنتفۆرد.
BREAKING: Keith Andrews has been appointed Brentford head coach on a three-year contract 🚨 pic.twitter.com/iwJZGhn8Dy
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) June 27, 2025
وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی برێنتفۆرد دەبێتە یەکەمین ئەزموونی پیشەگەرێتی ئەندروس لەو بوارەدا. پێشتر تەنها وەک یاریدەر لە ریزی هەڵبژاردەی لاوان و تەمەنەکانی خوارەوە کاری کردووە یان وەک ستافی راهێنەر لەگەڵ یانەکاندا.