ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئێدەرسن داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە

چاوم لەسەر دوو نازناوە..

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن سانتانا مۆرایس، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە و یانەکەی جێناهێڵێت.

سەرەڕای بەسترانەوەی ناوی گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە بە بەشێک لە یانەکانی سعوودیە، ئێدەرسن دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە و مانەوەی لە مانچێستەر سیتی پشتڕاستدەکاتەوە.

ئایندەی من لە مانچێستەر سیتییە، هاوڕێکانم هەواڵی زۆرم بۆ دەنێرن بەڵام %99ـی هەواڵەکان ساختەن، میدیاکان بۆ کۆکردنەوەی ڵایک و کۆمێنت بەردەوام هەواڵی ساختە بڵاودەکەنەوە، لە تیپەکەم دەمێنمەوە و دەمەوێت جارێکی دیکە نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم.

گۆڵپارێزە 31 ساڵانییەکە لە هاوینی 2017 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و هەشت ساڵە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی ستیزنس دەکات.

ئێدەرسن بە درێسی بلوو موون لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 370 یاریی کردووە، 305 گۆڵی لێکراوە و 168 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی هێشتووەتەوە.

شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و یازدە نازناوی دیکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button