خووله‌کانی دیکەگرنگترین

چارەنووسی نێیمار لەگەڵ سانتۆس یەکلاییبووەوە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا چارەنووسی لەگەڵ سانتۆس یەکلایی بووەوە و بەفەرمییش راگەیەندرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یانە بەڕازیلیەکەوە، نێیمار تا مانگی دیسەمبەری ساڵی 2024 لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەگەری درێژکردنەوەش لە رێککەوتنەکەیاندا هەیە.

بە فەرمی بڵاوکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ تۆڕی وەرزشی UOLـی بەڕازیلی ئاشکرایکرد  لە چەند کاتژمێری داهاتوو باوکی نێیمار لەگەڵ سانتۆس کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکە دەکەن، کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نزیکە بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو دیسەمبەری 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس درێژ بکاتەوە.

تەواو؛ نێیمار ناگەڕێتەوە یانەکانی ئەوروپا و چارەنووسی خۆی یەکلایی کردەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button