سیمیۆنی: پاریس سانجێرمان لە پشت دەرچوونمانە لە جامی جیهانی یانەکان

یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دڵتهنگی خۆی لە دەرچوونی تیپەکەی لە جامی جیهانی یانەکان دهربڕی، هاوکات شانازی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەربڕی.
ئاتلێتیکۆ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا و لە دوای پاریس سانجێرمان و بۆتافۆگۆ بوو کە پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا و تیپه مهدردیدهكه ماڵئاوایی كرد.
سیمیۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
ئێمە بە هەستکردن بە نائومێدی پاڵهوانهتیهكه بەجێدەهێڵین، چونکە نەمانتوانی سەرکەوین بۆ قۆناخی داهاتوو، بەدەستهێنانی شەش خاڵ لە کۆمەڵەکەدا خراپ نەبوو.
Diego Pablo Simeone: “Con el PSG cualquier decisión nos perjudicó y hoy tuvo el penalti que revisó una acción anterior para no cobrar el penalti que fue”.
Basta ya de callarse.
Esto lo ha visto todo el mundo.pic.twitter.com/bvRSNGjvNB
— Iván (@IvaanBlanco26) June 23, 2025
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دۆرانیان بهرامبهر پاریس سانجێرمان بههۆكاری دهرچوونیان دهزانێت.
دۆڕاندنەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئازاری ئێمەی دا، ئهمهش كاریگهری لهسهر ئێمه دورست كردوو هۆكاربوو بۆ ئهوهی له پاڵهوانهتیهك دووربخرێینهوه.
Diego Simeone, após a eliminação do Atlético de Madrid no Mundial:
– Marcamos o mesmo número de pontos que o vencedor da Champions League e o campeão da Libertadores… e estamos fora.
📸 Marca pic.twitter.com/Fv4bSWhWhx
— Goleada Info (@goleada_info) June 23, 2025
سەبارەت بە پێنەدانی لێدانی سزا بە جولیان ئەلڤارێز بەرامبەر بۆتافۆگۆ، سیمیۆنی گوتی،
باسی ئەم بابەتە ناکەم، پیرۆزبایی لە تیپی بەرامبەر دەکەم کە هەموو توانای خۆیان بەخشی، بەرگری لەوە دەکرد کە دەبوو بەرگری لێبکرێت، کاتێک بەرگرییەکی باش دەکەیت و هێرشێکی باش دەکەیت، ئەوا چانسی بردنەوەت زیاترە.
راهێنەری ئاتلێتیکۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، شانازی بە کاری یاریزانەکانەوە دەکەم، ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا لە سێ یاری دوو بردنەوەمان بەدەستهێنا. بەڵام بەداخەوە زوو ماڵئاواییمان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.