
یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دیاریکرا و یاریزانێکی هەولێر لە پێکهاتەکەدا هەیە.
دوای ئەوەی توانی گۆڵێک لە قوەجەوییە تۆمار بکات، هەڵۆ فایەق، یاریزانی بەرگری راستی هەولێر ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدا هەیە، هەڵۆ لەم یارییەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و 2 _ 1 لە قوەجەوییەیان بردەوە.
گاتۆچ پانۆم، یاریزانی هێلی ناوەڕاستی نەورۆز کە توانی لە خولەکی 90 گۆڵی سەرکەوتنی نەورۆز بەرامبەر کەربەلا تۆمار بکات ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکاندا هەیە، بە هۆی شکستی دهۆک بەرامبەر گەڕمە و یەکسان بوونی زاخۆ بەرامبەر نەجەف، هیچ یاریزانێکی ئەم دوو یانە لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدا نیە.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق