بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راشفۆرد ئاماژەیەکی بەهێزی دا بۆ پەیوەندیکردنی بە گەورەیەکی ئیسپانیاوە

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد بە لێدوانێک ئاماژەیەکی بەهێزی بۆ پەیوەندیکردنی بە گەورەیەکی ئیسپانیا دا.

راشفۆرد دوای بەسەربردنی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا، بەهۆی ئەوەی یانەکە لە کۆتا هەفتەدا چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ لەدەستدا و ئەوەش وایکرد گواستنەوەکەی نەکەنە هەمیشەیی. لەلایەن روبن ئامۆریمی راهێنەری مانچێستەر یونایتدیشەوە هیچ ئاماژەیەک بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد پیشاننەدراوە.

لە ماوەی رابردوودا یانەکانی بارسێلۆنا و پاشان نیوکاسڵ زۆرترین دەنگۆیان لەسەر هەبوو بۆ گواستنەوەی تواکانای مارکوس. ئەگەرچی پێنجشەممەی رابردوو رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە نیوکاسڵ وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە دەبێت، بەڵام خودی راشفۆرد لە نوێترین لێدوانیدا ئەوەی پیشاندا هێشتا تامەزرۆیە بۆ پەیوەندیکردنی بە تیمەکەی هانزی فلیک و یاریکردن لەپاڵ لامین یال و وتی

بێگومان حەزدەکەم لەپاڵ یامال یاریی بکەم. هەمووکەسێ حەزدەکات لەگەڵ باشترینەکاندا یاریی بکات. هیوادارم بۆ ئەوە. بابزانین چی دەبێت.

ئەم لێدوانەی یاریزانە ئینگلیزیەکە لەکاتێکدایە کە بارسا ئاراستەی خۆی بەلای نیکۆ ویلیامز، لویس دیاز و دواتریش روونی بەرداخچی بەرەگز کویتیدا گۆڕیوە و پێناچێت راشفۆرد لە پلانەکانیاندا مابێت تا یەکلاییکردنەوەی ئەو سێ بژاردەیەی پێشەوە.

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا گفتوگۆی راستەوخۆی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی خەلیجی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button