ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ دوو ئەستێرەی گەورەی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

ئێدی هاو بە دوو یاریزان پێکهاتەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت بە زووترین کات گفتوگۆکان لەگەڵ برایتن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێبکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ گەیشتووەتە بڕوای تەواو بۆ گواستنەوە جواو پێدرۆ، هێرشبەری بەڕازیلی و برایتن.

یاریزانی 22 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین ئامانجەکانی نیوکاسڵ، ئەمەش دوای لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی بڕاین ئێمبوێمۆ لە برێنتفۆرد، کە لە مانچێستەر یونایتد نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، برایتن دەیەوێت بەلانی کەمەوە 60 ملیۆن پاوەندی لە رێگەدان بە چوونە دەرەوەی پێدرۆی دەستبکەوێت.

نیوکاسڵ هیوایەکی تەواوی بە گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکەیە، بەڵام هێشتا لەڕووی گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی، وردەکاری زۆر ماوە.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یەکێکە لەوانەی زۆر سەرسامی پێدرۆن، لە ساڵی 2022 لە گواستنەوەی پێدرۆ زۆر نزیکبوو، بەڵام دواتر گرێبەستیان لەگەڵ ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی سویدی بە 63 ملیۆن پاوەند واژۆکرد.

لەلایەکی دیکەوە، نیوکاسڵ کار لەسەر گواستنەوەی ئانتۆنی ئیلانگا، یاریزانی نۆتینگهام فۆڕێست دەکات، بەڵام بەهای یاریزانەکە دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند، ئەمەش ئاستەنگی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button