ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ فەنەرباهچێ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی فەنەرباهچێی تورکی بۆ گواستنەوەی لوکاس ڤاسکێز بەرگریکاری ریال مەدرید بەفەرمی دەستی بە گفتوگۆیەکان کرد.

یاگیز سابونکۆغلۆ رۆژنامەنووسی تورک ئاشکرایکردووە، یانەی فەنەرباهچێی تورکی بەفەرمی لەگەڵ لوکاس ڤاسکێز دەستی بە گفتوگۆ کردووە، بۆ ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە دوای مۆندیالی یانەکان ماڵئاوایی لە یانە ئیسپانییەکە دەکات.

ڤاسکێز گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و دوای مۆندیالی یانەکان بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێدەهێڵێت.

یاریزانە 33 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 3 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە درێسی ریال مەدرید لە 401 یاری 38 گۆڵ و 73 ئەسیستی کردووە، 22 نازناوی بە درێسی یانە ئیسپانییەکە بەدەستهێناوە کە پێنجیان چامپیۆنزلیگ بوون.

ڤاسکێز لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ریال مەدرید لە 52 یاری 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button