عێراقکوردستان

فەرمی؛ زاخۆ بەشداری پاڵەوانیەتییەکی دەرەوە دەکات

ئەوەی ئامانجی بوو لەم وەرزە زاخۆ بەدەستیهێنا

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ بە وەرگرتنی خاڵێک لە نەجەف لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە فەرمی وەرزی داهاتوو بەشداری ئاڵەوانیەتیەکی دەرەکی دەکات.

دوای ئەوەی لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ نەجەف یەکسان بوو، زاخۆ بە وەرگرتنی ئەم خاڵە ریزبەندی سێیەمی مسۆگەر کرد، بە مەش کوڕانی خابوور لە وەرزی داهاتوو بە فەرمی بەشداری پاڵەوانیەتیەکی دەرەوە دەکەن.

تا ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە زاخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 دەکات یاخود بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات کە وەرزی رابردوو دهۆک بووە پاڵەوانی خولەکە.

زاخۆ 67 خاڵی هەیە و ریزبەندی سێیەمی خولەکەی مسۆگەر کردووە، بە دەستهێنانی بلیتێکی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە، ئامانجی سەرەکی یانەی زاخۆ بوو کە توانی بەدی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button