
یاریگا –
خاوەنەکانی لیڤەرپوول چاویان لە وەبەرهێنانە لە یانەیەکی مەدریدی و دەیانەوێ بیکڕنەوە.
گروپی Fenway کۆمپانیایەکی ئەمریکی بواری وەبەرهێنانە لە وەرزشدا و ئێستا خاوەندارێتی لە یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ تۆپی پێ، یانەی بۆستن رێد سۆکزی بەیسبۆڵ دەکات، دەیەوێ وەبەرهێنانەکانی بباتە ئیسپانیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی، کۆمپانیاکە هەڵسەنگاندن بۆ کڕینەوەی یانەی خیتافی دەکات وەک بەشێک لە پلابەکانیان بۆ گرتنەئەستۆی یانەی دیکە لە دەرەوەی ئەمریکا و ئینگلتەرا.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە کۆمپانیا ئەمریکیەکە دەیەوێ هاوشێوەی گروپەکانی ئیتیحاد و رێد بوڵ کە خاوەندارێتی چەندین یانەی تۆپی پێ و وەرزشی دیکە دەکەن، هەنگاو بۆ پەلهاویشتنی زیاتر بهاوێ.
🚨 Liverpool’s owner, Fenway Sports Group, is exploring the possibility of buying La Liga side Getafe as part of an ambition to become a multi-football club operation.
(Source: The Telegraph) pic.twitter.com/T7tcdks8yz
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 17, 2025
یانەکەی شاری مەدرید کە ئانخێل تۆرێس سەرۆکیەتی، لە فراوانکردنی پرۆژەکانیانن و یاریگا نوێیەکەیان لە هاوینی 2027 تەواودەبێت. ئانخێلیش وەک لە دوایین چاوپێکەوتنەکانیدا جەختیکردووەتەوە، بەڵێنی داوە تاو تەواوبوونی یاریگاکەیان یانەکە جێنەهێڵێت.