هێرشبەرەکەی ئەهلی بەهۆی نەبەزاندی مێسی سزایەکی قورس دەدرێت
قورسترین سزا لە مێژووی یانەکەدا

یاریگا –
مەحمود حەسەن ترێزگێت، هێرشبەری ئەهلی میسر لە یارییەکەی ئەهلی بەرامبەر ئینتەر مەیامی بەهۆی لەدەستدانی لێدانی سزا، رووبەڕووی سزایەکی قوورس بوویەوە.
بەرەبەیانی یەکشەممە لە یاریی یەکەمی جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە ئەمریکا، ئەهلی و ئینتەر مەیامی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون. ئەهلی هەلێکی زێڕینی بۆ گۆڵکردن لە لێدانی سزادا هەبوو، بەڵام مەحمود حەسەن ترێزگێت کە لە جیاتی ویسام ئەبو عەلی و ئەحمەد مستەفا پێداگری کرد تاوەکوو خۆی لێدانە سزاکە جیبەجێ بکات، دواجار لێدانە سزاکەی لەدەست دا و ئەنجامەکە هەر بە بێ گۆڵ یەکسان کۆتایی هات.
پێشتریش راپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەهلی بەهۆی ئەوەی ترێزگێت کەسی یەکەم بۆ جێبەجێ کردنی لێدانی سزا نییە و پێداگری کردووە کەسەر ئەوەی خۆی لێدانەکە جێبەوجێ بکات و دواجار چواندوویەتی، سزای مادی داوە. بەگوێرەی راگەیاندنی رۆژنامەی ئەهالی میسری، سەرۆکی یانەکە مەحمود ئەلخەتیب بڕیاریدا سزاکەی ترێزگێت لە 250 هەزار جونەی میسرییەوە بۆ یەک ملیۆن جونەی زیاد بکات.
PÓNGANLE UNA ESTATUA EN MIAMI A OSCAR USTARI 🤯
Su escandalosa primera parte solo podía acabar así: parando un penalti 🔥
🔗 https://t.co/gb1AMHxmwO@FIFACWC | Todos los partidos gratis en https://t.co/yWCWbevPop #FIFACWC #TakeItToTheWorld pic.twitter.com/ITX6sEipuN
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) June 15, 2025
یەکسانبوونی ئەهلی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەو مانایە بوو کە تیپەکە خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری لێسەندرایەوە، چونکە براوەی هەر یارییەکی پاڵەوانێتییەکە دوو ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، لەکاتێکدا یەکسانبوون تەنیا یەک ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت.
ئەهلی یاری داهاتووی خۆی لە جامی جیهانی یانەکاندا بەرامبەر پاڵمێراسی بەڕازیلی رۆژی پێنجشەممە دەکات و بەرەبەیانی سێشەمەی داهاتووش بە یارییەک بەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی کۆتایی بە قۆناخی کۆمەڵەکان دەهێنێت.