ئەیسی میلان یەکەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا پێشکەش دەکات

یاریگا –
ئەیسی میلان لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری سویسڕی پێشکەشی بایەر لیڤەرکوزن دەکات.
دانیێلی لۆنگۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەیسی میلان ئۆفەرێکی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایەر لیڤەرکوزن دەکات بۆ ئەویە گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری سویسڕی لەو یانەیەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
Il Milan, nelle prossime ore, è pronto a presentare un’offerta da 10 milioni ( bonus inclusi) per Xhaka @cmdotcom pic.twitter.com/qQ5Vz0YpsT
— Daniele Longo (@86_longo) June 17, 2025
ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکەی بایەر لیڤەرکزن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکەوە کرد.
شاکا لەگەڵ لیڤەرکوزن لە 99 یاری 6 گۆڵ و 9 ئەسیستی کردووە، وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 49 یاری 2 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە.