ئیسپانیائینگلتەرا

فڕۆکەخانەی لیڤەرپوول هێرشدەکاتە سەر ئارنۆڵد

خیانەتکار!

Yariga App

یاریگا –

پەیجی فەرمی فڕۆکەخانەی لیڤەرپوۆل لە رۆیشتنی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە یانەکەی و شێوازی رۆیشتنکەی تووڕەیە.

رۆیشتنی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرێک لە هاندەران رەخنەیان لە بڕیارەکەی گرت و تەنانەت بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بیری لە رۆیشتن کردۆتەوە، بەڵام چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بوو.

ئێستا فڕۆکەخانەی مێرسیساید ئاشکرای کردووە کە کاتێک ئەلێکساندەر ئارنۆڵد هەفتەی رابردوو بۆ مەڕاسیمی ناساندنی لە ریال مەدرید و گەشتەکەی بۆ پایتەختی ئیسپانیا، لە راستیدا لە لیڤەرپوولەوە گەشتی نەکردووە. بەڵکو لە شاری رکابەرەکەی مانچێستەرەوە بەرەو مەدرید رۆیشتووە.

ئەو توییتەی کە لە هەژماری فەرمی فڕۆکەخانەکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد کردووە کە تێیدا بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو ئیسپانیا دەڕوات، زیاتر لە ملیۆنێک جار بینراوە. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرگریکارەکەی فڕۆکەخانەی لیڤەرپوولی بەکار نەهێناوە و ئەمەش لیڤەرپوولیەکانی تووڕە کردووە.

لە توییتەکەدا سەرەتا فرۆکەخانەکە تەنیا ئیمۆجیەکی ماری دانا بۆ ئاماژەدان بە خیانەتی یاریزانەکە، دواتر دەستکاری کرا، ئەمجارە نووسیان:

تەنانەت لە مانچێستەرەوە گەشتی کردووە…

بابەتی زیاتر

Back to top button