عێراقکوردستان

دوو یاریزانی یانە کوردستانیەکان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقن

حەفت یاریزانی پیشەگەر لە پێکهاتەکەدا هەیە

Yariga App

یاریگا –

لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق تەنها دوو یاریزانی یانە کوردستانیەکانی تێدایە.

مەڕوان حوسێن، هێرشبەری نەورۆز کە توانی گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر هەولێر تۆمار بکات، ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقدا هەیە، یوسف ئالوسی، یاریزانی پیشەگەری ئوردنی زاخۆ بە هۆی تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر نەفتی میسان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە.

بۆ یەکەمجار زۆرترین رێژەی یاریزانی پیشەگەر لە پێکهاتەکە دا هەن، حەفت یاریزانی پیشەگەر پێکهاتەی گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقیان داگیر کردووە.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button