ئێستا؛ شتیگن وەڵامی ئۆفەرەکەی گالاتاسەڕای دەداتەوە
نوێنەرانی شتیگن و یانە تورکییەکە کۆبوونەتەوە..

یاریگا –
مارک ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یەکەم ئۆفەری گالاتاسەڕای تورکی رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەدواداچوونیان بۆ هەواڵێکی ماڵپەڕی Fanatikـی تورکی کردووە، کە ماڵپەڕە تورکییەکە بڵاویکردبووەوە گوایە تێرشتیگن لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ گاڵاتەسەرای گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام ئەو دەنگۆیە دوورە لەراستی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، هەفتەی رابردوو بریکاری کارەکانی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە گەشتی تورکیای کردووە و لەگەڵ گالاتاسەڕای کۆبووەتەوە و گوێی بۆ ئۆفەری یانە تورکییەکە گرتووە.
🔄 Cambio radical en el futuro de Ter Stegen
🚨 El desenlace del caso del meta internacional alemán aún está lejos de resolverse
✍️ @tomasandreu68 https://t.co/D92lGbUfc8
— Diario SPORT (@sport) June 16, 2025
بەڵام ئۆفەرە سەرەتاییەکانی گالاتاسەڕای بۆ تێرشتیگن رازیکەرنەبووە و ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە، ئەمەش بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەکرد.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مارک ئاندرێ لەپێناو مانەوە لە یانە کاتالوونیەکە دەجەنگێت و نایەوێت ماڵاوایی بکات، بەڵام بارسێلۆنا گرێبەستی خوان گارسیای یەکلاییکردووەتەوە و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت دەستبەرداری شتیگن ببێت.
گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەهۆی ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو، تەنیا بەشداریی نۆ یاریی بلاوگرانای کرد، کە ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لەگەڵ بارسێلۆنا لە 422 یاری 416 گۆڵی لێکراوە و 175 کلین شیتی تۆمارکردووە.
شتیگن هاوینی 2014 بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد.