بایرن خه‌ریكه هه‌موو شتێك له بارسێلۆنا تێكده‌دات و ویڵیامس ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی

یاریگا –
دوای رۆیشتنی لیرۆن سانێ یانه‌ی بایرن میونشن به‌به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی نیكۆ ویڵیامس ده‌دات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، یانه‌ی بایرن میونشن له‌سه‌ره‌تا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره باڵه‌كه‌ی ئاتلێتك بلباوی دا، به‌ڵام به‌هۆی زۆری مووچه‌كه‌ی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بگاته رێكه‌وتن.
ئاس باسی له‌وه‌كردووه، دوای رۆیشتنی لیرۆ سانێ له یانه‌كه، تیپه‌كه له هیڵی هێڕشبه‌ر دووچاری كێشه ده‌بێت و به رۆیشتنی یاریزانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر بۆ یانه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه بایرن میونشن جارێكی دیكه ده‌گه‌رێته‌وه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ویڵیامس بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات درێسی یانه‌كه بپۆشێت.
😵💫 Juegan al despiste con Nico Williams
🤩 El Bayern es uno de los grandes interesados en el fichaje del extremo del Athletic Club
✍️ @AlexCalaff https://t.co/HMT4Rk3ggU
— Diario SPORT (@sport) June 16, 2025
رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتی ئەڵمانی فلۆریان پلێتنبێرگ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند کە داواکارییە داراییەکانی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ساڵێکدا نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە، مووچەیەکی زۆر بەرزه و بایرن بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە پێشکەشی یاریزانه‌كه بكات.
بایرن زۆر به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ویڵیامس ده‌دات و ده‌وێت ئه‌م یاریزانه له چنگی بارسێلۆنا برفێنێت به تایبه‌ت دوای جامی جیهانی یانه‌كان تۆماس مۆله‌ریش واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
کریستۆف فرۆیند، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن رایگه‌یاند، ئێمه دوو هێرشبه‌رمان له‌ده‌ستداوه ئامانجمان ئەوەیە پێگەی خۆمان له هێلی هێرشبه‌ری بەهێزتر بکەین و یاریزانی باش بگوازینه‌وه ریزه‌كانمان.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م باریرن له گواستنه‌وه‌ی نیکۆ ویڵیامسە ئه‌وه‌یه كه یاریزانه‌كه بیر لە بارسا دەکاتەوە و ئاره‌زوو ده‌كات درێسی یانه‌كه بپۆشێت و به دەوروبەرەکەی گوتووە کە ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ بارسا یاریی بکات و نرخی ئەو یاریزانە 62 ملیۆن یۆرۆیە، کە ئەمەش بڕگەی کڕینه‌وه‌ی یاریزانەیەكهیه.