پریڤیوی یاریی چێڵسی V لۆس ئانجلێس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی مۆندیالی یانەكان چێڵسی ئینگلیزی و لۆس ئانجلێسی ئەمریكی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان چێڵسی و لۆس ئانجلێس لە یاریگای مێرسێدس بێنز رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی یانەكان.
پرۆفایلی یاری

چێڵسی پاڵەوانی كۆنفرانس لیگ و لۆس ئانجلێس پاڵەوانی جامی كراوەی ئەمریكا لە یەكەم یارییاندا لە مۆندیالی یانەكان رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
چێڵسی یارییەكانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگی بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ و لە ریزبەندی چوارەم كۆتاییپێهێنا و توانی بلیتێكی یارییەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت.
لە بەرامبەردا لۆس ئانجلێس لە ریزبەندی پێنجەمی كۆمەڵەی دووەمی خولی ئەمریكا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لۆس ئانجلێس تەنیا لە تواناكانی جەنگیز ئوندەر بێبەش دەبێت.
چێڵسیش بە بێ ویسلی فۆفانا و كیڵمان رووبەرووی لۆس ئانجلێس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لۆس ئانجلێس
هوگۆ لۆرێس
پالینسیا، سێگورا، مارلۆن، هۆلینگسهێد
تیلمان، خیسۆس، دێلگادۆ
یێبۆوا، جیرو، بوانگا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
كوكۆرێیا، ئادرابیۆ، كۆلویل، گوستۆ
كێرنان هۆڵ، كایسێدۆ
جۆرج، پاڵمەر، نێتۆ
لیام دێلاپ