ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گرێبەستە گەورەكەی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن و فلۆریان ڤیرتز پەیوەندی بە یانەكەیانەوە دەكات.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یاریزانە ئەڵمانییەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند و 16 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات.

فلۆریان ڤیرتز دەبێتە گرانترین فرۆشتن لە مێژووی بۆندسلیگا هەروەها گرانترین گرێبەستی مێژووی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگیش دەبێت.

وەرزی رابردوو ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن 45 یاریی كرد و توانی 16 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button