ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئامانجی داهاتووی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەدات.

ئۆسیمین لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی لیلی فەڕەنسیەوە بە بەهای 78 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

هێرشبەرە 26 ساڵانەكە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی گاڵاتاسەرای توركی یارییكرد و توانی بە 26 گۆڵ ببێتە گۆڵكاری سوپەرلیگی توركیا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی گیڤ می سپۆرت، لیڤەرپوول بیر لە گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین دەكاتەوە.

لیڤەرپوول گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتزی بە 150 ملیۆن یۆرۆ یەكلاییكردەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا یاریزانەكە پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ رێدز دەكات.

هێرشبەرە نایجێریەكە لە وادەی یەكەمی گواستنەوەی یاریزانان پێش مۆندیالی یانەكان ئۆفەرێكی زەبەلاحی یانەی هیلالی سعوودی رەتكردەوە.

وەرزی رابردوو ئۆسیمین لەگەڵ گالاتاسەرای بەشداری 41 یارییكرد و توانی 37 گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button