
یاریگا –
لە نامەیەکی فەرمیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق کە بۆ فیفای ناردووە داوای میوانداریکردنی یارییەکانی پاشکۆی مۆندیال دەکات.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەندۆنیسیا دوای میوانداریکردنی کۆمەڵەیەک لە کۆمەڵەکانی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی کرد، بە فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق نامەیەکی بۆ فیفا و فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناردووە و داوا دەکات میوانداری یارییەکانی کۆمەڵەی هەڵبژاردەکەی لە عێڕاق بکرێت.
لە نامەکەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق داوا لە فیفا دەکات کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار بدەن کە ئەم دوو کۆمەڵەیەی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیال لەکام وڵات بەڕێوەبچێت، داواشیان کردووە بەهۆی ئەو ژێرخانەی ئێستا عێڕاق هەیەتی لە وەرزش، یەکێک لەم دوو کۆمەڵەیە تایبەت کۆمەڵەی هەڵبژاردەی عێڕاق لە عێڕاق بەڕێوەبچێت، چونکە لە رووی رێکخستنەوە هیچ کەموکوڕیەکی تێدا نیە.
لە کۆتاییشدا جارێکی تر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق داوەدەکات بە وریاییەوە ئەو وڵاتە دەستنیشان بکرێت کە یارییەکانی تێدا دەکرێت، پێویستە بڕیارەکە بەجۆرێک بێت کە خزمەت بە وەرزش و تۆپی پێی ئاسیا بکات.