
یاریگا –
ئەنجامە خراپەکانی ئیتاڵیا نیگەرانیی شەقام و یەکێتی تۆپی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای شکستە سەختەکەیان بەرامبەر نەرویج.
دوێنێ ئیتاڵیا لە یەکەم تاقیکردنەوەی خۆیان لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 بە ئەنجامی 3-0 بە نەرویج دۆران و هێندەیتر نیشانەی پرسیار کەوتەسەر لوچیانۆ سپالێتی راهێنەر.
سپالێتی کە لە هاوینی 2023 پۆستەکەی وەرگرتووە، لە کۆتا چوار یارییدا سێ جار دۆراوە و تەنها یەکسانبوونێکی هەیە. تیمەکەی 11 گۆڵی لێکراوە و لە بەرامبەردا 5 گۆڵیان تۆمارکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دووسبەی واتا سێشەممەی ئەم هەفتەیە سپالێتی لەگەڵ گراڤینای سەرۆکی یەکێتی تۆپی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە.
رۆمانۆ نووسیویەتی ئێستا پۆستەکەی لوچیانۆ لەژێر مەترسیەکی جیددیدایە پێش یارییەکانی مۆندیالی 2026.
🚨🇮🇹 Luciano Spalletti will meet Italian Federation president Gravina on Tuesday.
His job as Italy head coach, currently in serious danger ahead of World Cup 2026. pic.twitter.com/yybZfThKNu
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 7, 2025
هەڵبژاردەی ئازوری نایانەوێ سیناریۆکەی سەردەمی رۆبێرتۆ مانچینی دووبارەببێتەوە کە لە وەشانی پێشوو وتا مۆندیالی 2022 بێبەش بوون. هەربۆیە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە رەنگە بڕیاری چارەنووسسازی تێدا بدرێت.
بەگوێرەی سەرچاوە مێدیاییە نێوخۆییەکانی ئیتاڵیا، لەباری دروستخستنەوە سپالێتی ئەوا کلاودیۆ رانیێری بەربژێری سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.