گرنگتریننەیشنزلیگ

رێککەوتێکی سەیری کوڕ و باوک لە بردنەوەکەی پۆرتوگال بەسەر ئەڵمانیادا

Yariga App

یاریگا –

پۆروتگال لەنێو خاکی ئەڵمانیادا 1-2 شکستی بە خاوەن ماڵ هێنا و خۆی گەیاندە فیناڵی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ناسراو بە نەیشنزلیگ.

گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. مانشفات لە رێگەی فلۆریان ڤیرتز لە خولەکی 48ی گێمی دووەم دەستپێشخەرییان کرد و تۆڕی میوانەکەیان هەژاند.

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی کریستیانۆ بەرامبەر ئەڵمانیا

 تیمەکەی رۆبێرتۆ مارتینێزی بەلجیکی خۆی بەدەستەوە نەدا تا 15 خولەک دوای ئەوە لەرێگەی فارنسیکسکۆ کۆنسێساو بە گۆڵێکی ئێجگار سەرنجڕاکێش ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە پێش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتن و گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان دوای تەنها 5 خولەک گۆڵی پەڕینەوەی بەرەو یاریی کۆتایی بۆ پۆروتوگال تۆمارکرد

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی کریستیانۆ بەرامبەر ئەڵمانیا

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی کریستیانۆ بەرامبەر ئەڵمانیا

 

        .گۆڵەکەی کۆنسێساوی یاریزانی پۆرتۆ کە بەخواستن لە یوڤێنتوس بوو، رێککەوتێکی سەیری تێدابوو بۆ پۆرتوگالییەکان

فرانسێسکۆ کوڕی کۆنسێساوی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و راهێنەری پێشووی پۆرتۆ و ئەیسی میلانە کە بەم دواییانە لە پۆستەکەی رۆسۆنێری لابردرا. ئەو راهێنەرە لە مێژووی هەڵبژاردەکەیدا بەو هاتریکە دەناسرێتەوە کە لە ساڵی 2000 لە پاڵەوانێتی یۆرۆ لە مانشافتی تۆمارکرد. لەو کاتەوە تا ئەم گۆڵەی فرانسێسکۆی کوڕی، هەڵبژاردەکەی نەیتوانیبوو لە ئەڵمانیەکان ببەنەوە. ئەوەش واتا کۆتا بردنەوە 25 ساڵ پێش ئێستا لەسەردەستی باوک بووە، دوایین جاریش کوڕەکەی ئەو بیرەوەرییەی بۆ هاندەرانی وڵاتەکەی تۆمارکرد.

پۆورتوگال بە سەرکردایەتی دۆن چاویان لەوەیە بۆ دووەمجار نازناوەکە بۆ وڵاتەکەیان ببەنەوە، کە جاری یەکەم ساڵی 2018-2019 بوو کاتێک 1-0 لە هۆڵەندایان بردەوە. بۆ فیناڵەکەی ئەمساڵیش چاوەڕێی براوەی ئەمشەوی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button