
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نزیکەوە سەردانی منداڵێک دەکات و خەونە گەورەکەی بەدیدەهێنێت.
ئینایا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵی پۆرتوگالییە و لە فەڕەنسا دادەنیشێت، ئەو کیژۆڵەیە کە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک دەناڵێنێت خەونی ئەوە بوو لەنزیکەوە چاوی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی بکەوێت.
پاش ئەوەی ئانکێز رۆمەین، برا گەورەی ئینایا چیرۆکەکەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە، هەزاران کەس بە هاشتاگ و شەیرکردنی پۆستەکە هەڵمەتێکیان بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی ئینایا دەستپێکرد.
پۆستی براکەی ئینایا؛
تکایە بڵاویبکەنەوە، هێزی سۆشیاڵ میدیا بۆ کارێکی باش بەکاربهێنن.
خوشکە 11 ساڵانییەکەم بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک دەناڵێنێت، خەونی گەورەی ئەو بینینی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، کریستیانۆ هێزی پێدەبەخشێت لە ململانێی نەخۆشییەکی بەردەوامبێت، تکایە یارمەتیبدەن.
Partagez svp, faites marcher le pouvoir des réseaux sociaux pour une bonne cause ! #cr7 #CristianoRonaldo #Portugal #Munich #NationalLeague #vitinha #Georgina_Rodriguez #ishowspeed #ALNASSR #CancerResearch pic.twitter.com/UDR9bCHu5b
— Anquez Romain (@anquez_romain) June 3, 2025
رۆژنامەی ئەی بۆلای پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتەکە سەرکەوتوو بووە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوێنێ لە میونشن چاوی بە ئینایا و براکەی کەوتووە و بەیەکەوە کاتیان بەسەربردووە و وێنەیان گرتووە.
براکەی ئینایا پاش سەردانەکەی کریستیانۆ؛
سوپاس بۆ هەمووتان
Merci à tous ! https://t.co/LxJ4UbcGWG pic.twitter.com/Hgy5F7Cd4l
— Anquez Romain (@anquez_romain) June 3, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بلیتی یارییەکەی ئەڵمانیا و پۆرتوگالی بۆ کیژۆڵەکە و براکەی دابینکردووە و تێچووی تەواوی گەشتەکە و مانەوەی لەئەستۆ گرتووە، ئەمشەو ئینایا لە یاریگا بینەری یاریی رۆناڵدۆ دەبێت.
ئەمڕۆ 4ـی حوزەیران، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنزلیگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە.