ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیاری؛ چێڵسی 25 ملیۆن بە مایک ماینان نادات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادە نییە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی مایک ماینان خەرج بکات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی نایەوێت 25 ملیۆن یۆرۆ بە ماک ماینان، گۆڵپارێزی ئەیسی میلان بدات، کە تەنیا ساڵیک ماوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەسەربچێت.

میلان بۆ دەستبەردابوون لە ماینان داوای 25 ملیۆن یۆرۆی کردووە بەڵام چێڵسی ئامادەیە 20 ملیۆنی پێشکەش بکات و جیاوازی نێوانیان 5 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، چێڵسی دەیەوێت بۆ جامی جیهانی یانەکان گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازێتەوە، بلوز ماینان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت، بەڵام رەنگە بەهۆی نرخەکەی لەگەڵ میلان نەگەنە رێککەوتن.

گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، پێشوەختە رەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی دەربڕیووە، بەڵام داوایکردووە مووچەی ساڵانەی لە 3.59 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە.

گۆڵپارێزە 29 ساڵانییەکە لە هاوینی 2021 لە لیلی فەڕەنسییەوە بەبڕی 16.40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

ماینان بەدرێسی میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 163 یاریی کردووە، 170 گۆڵی لێکراوە و 50 کلین شیتی کردووە. نازناوێکی سێریا ئەی و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button