
یاریگا –
یانه‌ی چێلسی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مایك ماینانی گۆڵپارێزی یانه‌ی میلانی كردۆته ئامانج.
به‌گوێره‌ی هه‌والێكی تۆڕی سكای سپۆرت یانه‌ی ده‌یه‌وێت له زووترین كات گرێبه‌ستی مایك ماینانی فه‌ڕه‌نسی و گۆڵپارێزی یانه‌ی میلان یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مۆندیالی یانه‌كان گۆڵپارێزه‌كه به‌رگری له تۆڕی یانه له‌نده‌نیه‌كه بكات.
🚨🚨| BREAKING: Chelsea approach AC Milan to sign Mike Maignan.
[@FabrizioRomano] pic.twitter.com/fo9Q93a5RN
— Goals Side (@goalsside) June 3, 2025
گرێبەستەکەی ماینان لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، تا ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نوێ نەکردۆتەوە، به‌ڵام ڕەزامەندی نیشاندابوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و مووچەی ساڵانە كه ئێستا 5 ملیۆن یۆرۆیە زیاتر بكرێت، به‌ڵام یانه ئیتاڵیه‌كه نایه‌وێت مووچه‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ی ئێستا به گۆڵپارێزه‌كه بدات.
ماینان لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە میلان کرد و تا ئێستا 163 یاری لەگەڵ یانەکەی كردووه و 170 گۆڵی لێکراوە و 65 كلین شیتی هه‌یه.
Mais um jogo, mais defesas espetaculares de Mike Maignan 🦅
#MilanTorino #SempreMilan pic.twitter.com/lBRtnVdY8c— AC Milan BR (@acmilanbr) August 18, 2024
بلوز به‌دوای گۆڵپارێزێكی زۆر باش ده‌گه‌رێت ماینانیش لەگەڵ میلان ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، لە وەرزی 2021-2022 نازناوی خولی ئیتاڵیا و لە وەرزی 2024-2025 نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە، هەروەها وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵیا بۆ وەرزی 2021-2022 و باشترین گۆڵپارێزی فەرەنسی بۆ وەرزی 2024-2025 دەستنیشانکراوه.