ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستی یانەکەی رەتکردەوە

هەموو ئاڕاستەکان بەرەو بارسێلۆنایە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بارسێلۆنا خۆی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول تەواو یەکلاییکردبێتەوە و خەریکی گفتوگۆی ناوخۆییە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا چەند ئامانجەکی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دەستنیشانکردووە و دیاز لە سەرووی لیستەکەیە.

بارسێلۆنا هەریەکە لە دیاز، مارکوس راشفۆرد، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباوی لە بازنەی گرنگیپێدان داناوە، بەڵام ئامانجە سەرەکییەکە دیازە.

ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە تەواو ئاگاداری گرنگیپێدانی بارسێلۆنایە، دیاز هەوڵەکانی بۆ جیابوونەوەی ئاشتیانەی لە لیڤەرپوول دەستپێکردووە و بە مەرجەکانی بارسێلۆنا رازییە.

بەڕێوەبەری کارەکانی دیاز، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بارسێلۆناد ەستپێکردووە و هەموو گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول راگرتووە، تاوەکو سەرنجی تەواوی لەسەر بارسێلۆنا بێت.

گرێبەستی دیاز لە هاوینی ساڵی 2027 لە ئانفیڵد بەسەردەچێت و لیڤەرپوول نایەوێت سیناریۆی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دووبارە بکاتەوە، بەڵکو چاوی لە دەستکەوتی گەورەی مادییە.

لیڤەرپوول لە ساڵی 2021 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ، دیازی لە پۆرتۆ گواستەوە و ئێستا پێویستیان بە پارەیە، تاوەکو وەبەرهێنان لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزندا بکەن.

رۆژنامە کاتالوونییەکە دووپاتدەکاتەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی دیاز بە لیڤەرپوولی راگەیاندووە، دیاز دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە لیڤەرپوول جێبهێڵێت و تەنیا بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی سعوودی لەسەرهێڵن.

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و لویس دیاز دەستپێدەکات

بۆ دەستبەرداربوون لە دیاز، لیڤەرپوول داوای بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ دەکات. لە بارسێلۆنا ئەوە یەکلاییبووەتەوە، ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە ئامادەیە هەموو شتێک لە پێناو پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە بکات.

یەکشەممەی رابردوو 1ـی حوزەیران/یۆنیۆ، هاوژینی لویس دیاز لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاوایی لە هاندەرانی لیڤەرپوول بڵاوکردەوە و ئەگەرەکانی رۆیشتنی دیازی زیاتر کرد.

لوچۆ لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە و لە کۆی 50 یاریدا، 17 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button