ئینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ درێسی نوێی وەرزی 2025/2026ـیان نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەریەک بە هاوبەشی لەگەڵ نایکی، درێسی نوێ یانەکەی بۆ وەرزی 2025/2026 نمایشکرد و نیوکاسڵیش لەگەڵ رکابەرەکەی نایکی، ئادیداس پەردەی لەسەر درێسە نوێیەکەیان لادا.

ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی و ئاستۆن ڤێلاش درێسەکانی ماڵەوەیان بۆ وەرزی 2025/2026 ئاشکرا کردووە، هەندێکیان کلاسیکیکانیان هەڵبژاردووە، هەندێکی تریش هەندێک دیزاینی نوێی بوێرانە تاقی دەکەنەوە.

وەک ساڵی رابردوو درێسەکەی چێڵسی لە کاتی نمایشکردنیدا هیچ سپۆنسەرێکی پشتڕاستکراوەی نییە. دیزانی ئەم درێسە بە ئیلهام وەرگرتن لە کلتوری لەندەن دیزاین کراوە. دیزاینی هۆڵی شارەوانی ناوچەی چێڵسی و بینا تەلارسازییەکانی دیکەی پایتەختی ئینگلتەرا لەسەر درێسەکە بەدی دەکرێت.

لە کەمپەینی نمایش کردنی درێسە نوێیەکە لە پەڕەی نایکیدا ڤیدیۆیەک دەبینرێت کە تێیدا سوگس، گۆرانیبێژی سەرەکی گروپی مادنێسی بەریتانی پاڵپشتی لە چێڵسی دەکات و بە تاکسییەک بە شەقامەکانی رۆژئاوای لەندەندا تێدەپەڕێت. هەروەها یاریزانانی تیپی پیاوان و ئافرەتان لە ڤێدیەکەدا هەن، لەوانە کۆل پاڵمەر، مۆسێس کایسیدۆ، ریس جەیمس، میلی برایت و نائۆمی گیرما.

نیوکاسڵ دوایین یانەیە کە درێسی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە، درێسی ماڵەوە و گۆڵپارێزەکانی ئاشکرا دەکات و بۆ یەکەمجار لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا پۆشیان.

هەروەها ئاستۆن ڤێلا درێسێکی تەواو رەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بۆ وەرزی نوێ دەپۆشێت و تاوەکوو ئێستاش درێسەی یەکەم و گۆڵپارێزی ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button